دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار بە تیرۆر رادەگەیەنێت

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە سێ كەسی تۆمەتبار بە تیرۆر لە چەند ئۆپراسیۆنێكی جیاجیادا دەستگیركران.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لەدوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی هەواڵگری لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بوونی سێ داواکراو بە ماددەی (4)ی تیرۆر، بە مەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوان هێزەکانی ئاسایش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا تۆمەتباران دەستگیربکەن.

ئۆپراسیۆنی یەکەم لە رۆژی 2ی ئاب هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەنجامیاندا و تیایدا هەردوو تۆمەتبار بە تیرۆر داواکراوان (م.ع.ع.) و (م.ج.م.) دەستگیركران، وەك ئەوەی دەزگای ئاسایش ئاماژەی پێداوە.

ئاشكراشیكرد، ئۆپراسیۆنی دووەم دوێنێ 13ی ئاب بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامیاندا و تیایدا تۆمەتباری داواكراو (س.ح.ع.) دەستگیركرا.

دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەشدا، ئەو تۆمەتبارە لە ریزەکانی داعشدا کاری بردن، گواستنەوە و دابەشکردنی ماڵ و سامانی کوردانی ئێزیدی بووە لە ناوچەی شەنگال.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: پارە لە بەردەستدا بێت و بەشی دوو مووچە بكات بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیدەكەین

جوتیارعادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێدەكەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشە ‌بودجەی هەرێمی كوردستان…
زیاتر ببینە

پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدان لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدان لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی…
Total
0
Share