هەولێر.. تۆمەتبارێك كە هەوڵیداوە منداڵە یەك ساڵانەكەی بكوژێت دەستگیركرا

لە هەولێر تۆمەتبارێك كە ئەشكەنجەی هاوژین و منداڵەكانی داوە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبار (ن.ن.م.) کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی ئەو ماددەیەدا ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بەنیازبوو منداڵێکی خۆی کە تەمەنی تەنها (ساڵ و نیوێكە) بە شێوەیەکی دڕندانە بکوژێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەر لە ئەنجامدانی تاوانەکە، بە بڕیاڕی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئاژانسی زانیاری: دوور لە لایەنگریی سیاسی ئەرکەکانتان رادەپەڕێنن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامەكانی پشت هێرشەكەی هەولێر ئاشكراكران
ڕاپۆرتێكی بەریتانی: ئێران بەئاسانی مووشەكی بالیستی بەهەدەرنادات

بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی هێرشەكەی سەر هەولێر بە وەڵامدانەوەی هێرشێكی پێشووی ئیسرائیل بۆسەر كارگەیەكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە تەبرێز…
Total
0
Share