پەرلەمانی عێراق هۆکاری بانگهێشتکردنی دەستەی ئیداری کۆمپانیای کۆڕەک ئاشکرادەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی دەستەی ئیدارەی کۆمپانیای کۆڕەک دەکات و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات، سەبارەت بە کارەکانی کۆمپانیاکە و ئەو ئەرکانەی لەسەریەتی.

بەپێی نوسراوێکی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەکە میوانداری دەستەی ئیداریی کۆمپانیای کۆڕەک دەکات، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ سەرجەم پابەندی و ئەرکەکانی سەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و جێبەجێکردنی ئەو پابەندییانە.

پێشتر کاروان عەلی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەت قەرزێکی زۆری لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن هەیە و کۆڕەک تیلیکۆمیش گەورەترین رێژەی قەرزی کەڵەکەبووی لەسەرە”.

ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لیژنەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق پێداچوونەوە بۆ قەرزی سەر کۆمپانیا دەکەن و کاری جدییش لەبارەی ئەو بڕیارە دەکەن کە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن پابەند دەکات بە دانەوەی قەرزەکان و لەناویشیاندا کۆڕەک تیلیکۆم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share