ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێم پاكتاوی دارایی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بە تەواوی بخاتە بەردەستی بەغداد، ئەوا حكومەتی عێراق مووچەی مانگەكانی 7 و 8ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناردنی مووچەی دوو مانگ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پەیوەستە بە پاكتاوە داراییەكانی هەرێم كە ئەگەر پاكتاوەكان جێبەجێبكرێت و بە دروستی بخرێتە بەردەم حكومەتی عێراق ئەوا مووچەی مانگەكانی 7 و 8 لە زووترین كاتدا دەنێرێت
ئاشكراشیكرد، بەغداد سوورە لەسەر پاكتاوە داراییەكانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی هەرێم، خۆ ئەگەر پاكتاوە داراییەكان لە ئاست چاوەڕوانییەكانی عێراق نەبوو، ئەوا بەغداد هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو پارە دەنێرێت.