“ئێستا” هۆکارەکەی ئاشکرادەکات
ئاوات شێخ جەناب وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەستبەکاربوو

ئاوات شێخ جەناب

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بە وەکالەت دەستبەکاربووە، ئێستاش ئاشکرایدەکات کوێستان محەمەد لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، “ئاوات شێخ جەناب وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی دەستبەکاربووە و لە کۆبوونەوەیەکەدا لەگەڵ راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتیی وەزارەتەکەدا باسی لە  زوو رایی کردنی مامەڵەی ھاوڵاتییان کرد و  ئەو ماوەیەی کە دەست بەکارە ھیوای خواست ھەموو تواناکان بخەنە گەڕ بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتییان”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە دەستبەکاربوونەکەی ئاوات شێخ جەناب لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەتە و بەهۆی گەشتکردنی کوێستان محەمەدەوەیە بۆ دەرەوەی وڵات، کە پێدەچێت دوو هەفتەیەک یان زیاتری کات بوێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی کوێستان محەمەد دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی: پارتی کێشەی کۆتای نییە و کێشەکەی دابەشکردنی هەرێمی کوردستانە بەسەر چوار بازنەدا

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کێشەی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پەیوەندی بە بابەتی کۆتاکانەوە…
Total
0
Share