هاتوچۆ لەبارەی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024ـەوە روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی هاوردەکردن و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024ـەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بەپێی نووسراوێک کە فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، “بەپێی رێنمایی هەموو ساڵێك لە رۆژی 1ی حوزەیرانەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیلی ساڵی داهاتوو داخڵ دەكرێت و لە كۆمپانیاكان دەفرۆشرێت، بەڵام تۆماركردنیان لە رۆژی 1ی ئەیلولەوە دەستپێدەكات، واتا پاش سێ مانگ لە هاوردەكردنیان تۆماردەكرێن”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر روونیدەکاتەوە، کە ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لە رۆژی کڕینییەوە زیاتر لە 60 رۆژ تێپەڕێت هیچ سزایەک نادرێت لەکاتی تۆمارکردنیدا، کە ئەمە پرسیاری زۆرێک لە هاوڵاتییانە.

ئاماژە بەوە دەکات، بەپێی رێنماییەکان، رێگە دەدرێت بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی دوو مۆدێل (كۆنتر) لەمۆدێلی ساڵ و لە 1ی (ئەیلول/9)ی هەموو ساڵێكیشەوە ئەو بڕیارە نوێ دەكرێتەوە، واتە لەمساڵدا تەنها رێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی 2023 لەگەڵ دوو ساڵی پێشتر واتە 2021 و 2022 دەدرێت.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و یەکێکیش بریندارە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا پارەی سندوقی خێری شەش مزگەوتی دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ مووچە دابەشدەكرێت

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت و بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە…
Total
0
Share