وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمریكا لەگەڵ سەقامگیریی دۆخی ئابوریی عێراقدا و بە هیچ شێوەیەك بەهای 100 دۆلار نابێتە 170 هەزار دینار دەشڵێت، “ئەمریكا لەگەڵ سەقامگیریی دۆخی ئابوریی عێراقدا و ئەوەی باسدەكرێن تەنها پڕوپاگەندەیە”.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ مەترسییەك لەسەر بەهای دینار نییە و كاتێك مەترسی لەسەر بەهای دینار دروستدەبێت كە عێراق گەمارۆی ئابوری لەسەر بێت یاخود سزادرابێت و بە پێچەوانەوە ئەو رێوشوێنانەی لەگەڵ ئەو چەند بانكە لە عێراق گیراونەتە بەر بۆ بەرگرتنە لە بردنە دەرەوەی دۆلار لە وڵاتدا.
ئاشكراشیكرد، حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێك هەیە كە بەنیازن كاری لەسەر بكەن و بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر دەبێت و بەرزبوونەوە بەخۆوە نابینێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەوەی باسدەكرێت گوایە بەهای 100 دۆلار دەبێتە 200 هەزار دینار یاخود دەگاتە 170 هەزار دینار تەنها پڕوپاگەندەی چەند كەسێكە و ئەمریكا بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ سەقامگیریی ئابوریی عێراقدایە.