شارەوانیی سلێمانی: پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان مافێكی رەوای هاوڵاتییانە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی بەشی پڕۆژەكان و ئامێرەكانی راسپارد كە دەستبكەن بە نۆژەنكردنەوەی شەقامی گشتیی گەڕەكی كازیوە كە هاتوچۆی شۆفێران و هاوڵاتییانی گەڕەكانی( قڕگە، كازیوەی دوو و سەرجەم شووقەكانی دیلان سیتی و بەرزاییەكانی قەیوان بە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەبەستێتەوە و جەختیكردەوە كە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان مافێكی رەوای هاوڵاتییانە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی بەشێكی زۆری هاوڵاتییان داوایانكرد شەقامی گشتیی گەڕەكی كازیوە كە دەكەوێتە نزیك شوقەكانی گۆیژە بە شەقامێكی سەرەكی دادەنرێت بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاوڵاتیان لە گەرەكانی (قڕگە و كازیوەی دوو سەرجەم دانیشتووانی شوقەكانی دیلان سیتی وبەرزاییەكانی قەیوان) بۆ شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەبەستێتەوە و چەندینجار هاوڵاتییان داوایانكرد ئەو شەقامە گشتییە كە زۆربەی شۆفێران و هاوڵاتییان بەكاریدەهێنن نۆژەنبكرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بە مەیدانی ئەو شەقامەی بەسەركردەوە داوای لە بەشی پڕۆژەكان و بەشی ئامێرەكانی سەر بەسەرۆكایەتی كرد كە دەستبكەن بە نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی ئەو شەقامە سەرەكییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەكان: پێویستە دادگای كەرخ ڕێوشوێنەكانی دژ بە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم ڕابگرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لەسەر وەزیری نەوت و بەڕێوەبەرێكی سەر بە وەزارەتەكە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پێویستە…
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات

سبەی پێنجشەممە، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات. سبەی پێنجشەممە، لەسەر…
Total
0
Share