چەند لیوایەكی تر خرانە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی یاسای چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان سێ لیوای دیكەی یەكەی 70 گواسترانەوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی یاسای چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، سێ لیوا لە فەرماندەیی یەكەی 70 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، كە بریتیین لە لیواكانی(26، 28 و 30).

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەم سێ لیوایە خراونەتە سەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە و لە رۆژی دەرچوونی فەرمانی گواستنەوەیان، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، پڕۆسەی چاكسازیی و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانی حكومەتی هەرێم و بەردەوام لەلایەن سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەسەر دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی رافیدەین ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچە دەستپێدەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكی رافیدەین دەست بە ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات. سۆران عومەر،…
Total
0
Share