وتارخوێنی مزگەوتێکی ئەڵمانیا بە چەقۆ کوژرا+ڤیدیۆ

پۆلیسی شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە گەنجێکی پاکستانی کە وتارخوێنی مزگەوتی ئیبەرزبا‌خ بووە لە پارکێکدا لەلایەن دوو کەسەوە هێرشیکراوەتە سەر و بەچەقۆ کوژراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیس ڕوداوەکە شەوی ڕابردوو 23 ی کانونی یەکەم، ڕویداوە و بەپێی لێکۆڵینەوەی پۆلیس کاتێک ئەو گەنجە پاکستانییە کە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتێک بووە لەگەڵ خێزانەکەی پیاسەیانکردووە لەلایەن دوو کەسەوە بە چەقۆ هێرشکراوەتەسەری و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.

گەنجە پاکستانییەکە تەمەنی 26 ساڵە و وەک ژنە 30  ساڵەکەی ئاشکرایکردووە دوو کەسەکە هێرشیان بۆ هەردووکیان هێناوە، بەڵام تەنها مێردەکەی بە چەقۆ بریندارکراوە.

پۆلیس دەڵێت ئامبوڵانس پاش ماوەیەکی کەم لە ڕوداوەکە گەیشتووەتە شوێنی ڕوداوەکە، ژن و مێردەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی قورسی برینەکە و قوڵی جێگە چەقۆکان گەنجەکە گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆمپانیای ئەپڵ: جگە لە ئەمریکا نابێت بەرهەمەکانتان لە هیچ وڵاتێکی دیکە دروستبکەن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ پابەندنەبێت بە دروستکردنی بەرهەمەکانی لە ناوخۆی وڵاتەکەی، باجی گومرگی لەسەر…
Total
0
Share