وەزارەتەكانی دارایی و پەروەردەی ھەرێم لە نووسراوێكی ھاوبەشدا داوا دەكەن مامۆستایانی وانەبێژ بكرێن بە گرێبەست و بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەش داوای زیاتر لە چوار ملیار دینار لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن.
بەپێی نووسراوەكە كە واژووی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە، ھەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردە رەزامەندن لەسەر ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بكرێن بە گرێبەست، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كردووە مانگانە بودجەیەك بەبڕی چوار ملیار و 255 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخانبكات.
هەر بەپێی نووسراوەكە، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆنووسی لیژنەی هاوبەشمان پەسەند كرا و هەردوو وەزارەت پێشنیازدەكەن بكرێن بەگرێبەست.