تەرمی ژنێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە کە شوێنی چەقۆ بە جەستەیەوە بووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە هاوسەرگیری کردووە و دایکی سێ منداڵە، تەرمەکەی شوێنەواری چەقۆ و سووتاوی بە جەستەیەوە بووە.

تەرمی ئەو ژنە ئێستا لە پزیشکی دادی سلێمانییە بەمەبەستی توێکاری بۆ تەرمەکەی و هاوسەرەکەشی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا لایەنی فەرمی هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆن تۆماردەكەین

دانا عەبدولكەریم بەشداربووی كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان تۆماردەكەین.…
Total
0
Share