شۆفێرێک دوو ماتۆڕسکیل دەشێلێت و دواتریش لێدانیان دەکات

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەرووداوێكی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێك دوو ماتۆڕسكیل دەشێلێت، دواتر شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینەكەی هێرش دەکەنە سەر هەردوو شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە و لێیاندەدەن، لەئێستاشدا هەردووكیان دەستگیرکراون.

لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بڵاویكردەوە، “پاش ئەوەی لە رووداوێكی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس) دوو ماتۆڕسكیل دەشێلێت، دواتر شۆفێرەكەی و سەرنشینەكەی لە هەردوو شۆفێری ماتۆڕسكیلەكەیان داوە و هەڵاتوون”.

دەشڵێت،”پاش ئەوەی لەلایەن هەردوو شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە سكاڵا تۆماركرا دەستبەجێ دوای بەدەستهێنانی زانیاری و دیاریكردنی شوێنەكانیان لەلایەن هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مكافحە) شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینەكەی دەستگیر كران”.

پۆلیسی راپەڕین رایگریاندووە، هەردوو تۆمەتبارەكە دانیانناوە بەتاوانەكەیاندا، هەردووكیان راگیراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و هەردوو ماتۆڕسكیلەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی خەلیفان: پارتی تەرمی گەریلاكانمان ڕادەستناكاتەوە

كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی دەستی پارتی لە خەلیفان ڕایدەگەیەنن، تاوەكو ئێستا پارتی تەرمی گەریلاكانی ڕادەستنەكردوونەتەوە، داوادەكەن تەرمی ڕۆڵەكانیان پێبدرێتەوە.…
Total
0
Share