کاتی نمایشکردنی مۆبایلی Iphone 15 ئاشکراکرا

بڕیارە مانگی داهاتوو کۆمپانیای ئەپڵ نمایشی چوار مۆدیل لە مۆبایلی Iphone 15 نمایش بکات و هەمان مانگیش بیانخاتە بازاڕەکانەوە.

پێگەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، “بڕیارە 12 یان 13 ی مانگی ئەیلول کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین بەرهەمی خۆی کۆپێرتینۆی ئەمریکا بخاتە ڕوو”.

ئەو بەرهەمانەی کە کۆمپانیاکە بڕیارە نمایشیان بکات بریتین لە (Iphone15، Iphone15 pluse، Iphone15 pro، Iphone 15 promax).

پێشبینیدەکرێت ئەپڵ ناوی مۆبایلی Iphone 15 promax بگۆڕێت بۆ Iphone altra، جگە لەوەش چەندین گۆڕانکاری جەوهەری لە دیزاین و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێتا خێراترین كۆمپیوتەر بۆ كۆمپانیاكانی زیرەكیی دەستكرد و “مێتاڤێرس” ‏بەرهەمدەهێنێت

کۆمپانیای مێتای خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاشکرایکرد، سەرقاڵی ‏دروستکردنی کۆمپیوتەرێکن، کە خێراییەکی پێوانەیی هەیە و پێشبینی دەکەن لە…
Total
0
Share