عێراق.. 13 بانك لە كەیسی كڕینی دۆلار دا دادگایی دەكرێن

13 بانكی عێراقی بەبێ ئەوەی شمەك لە دەرەوەی وڵات هاوردە بكەن و باج بدەن، دۆلاریان لە حكومەت كڕیوە، بەو هۆیەوە دادگایی دەكرێن.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەمڕۆ چوارپێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر بە 13 بانك گرتووەتەبەر بەهۆی سەرپێچیكردن لە چوونە ناو بازاڕی فرۆشتنی دراوەوە.”

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە “دادگای لێكۆڵینەوەی ڕسافە لە بەغداد كە تایبەتمەندە بە كەیسەكانی دەستپاكی و شتنەوەی پارە، بڕیاریداوە ڕێوشوێنێ یاسایی لە دژی 13 بانك بگرێتەبەر، چونكە سەرپێچییان كردووە لە چوونە ناو بازاڕی فرۆشتنی دراو “زیادكردنی دراو” بەبێ ئەوەی مۆڵەتی گومرگییان پێبێت كە پشتیوانیی هاوردەكردنی كاڵا و باجدان بكات، گومانیشیان لێدەكرێت بەڵگەنامەكانیان ساختەكردبێت.”

ڕاگەیاندراوەكە ئاشكرایكردووە كە دادگای ڕسافە بڕیاریداوە بەڕێوبەرانی ڕێگەپێدراوی ئەو بانكانە بانگبكات و بەهۆی سەرپێچییەكانەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكات، ئەوەش بە گوێرەی یاسای ژمارە 39ی ساڵی 2015 كە تایبەتە بە “شتنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر.”

بە گوێرەی یاسا داراییەكانی حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی، هەر بازرگان و بانك و كۆمپانیایەك گەر شمەك و كاڵا لە دەرەوەی وڵات هاوردە نەكات و دراوی بیانی و بە تایبەت دۆلار بۆ ئەو مەبەستە بەگەڕنەخات، ئەوا ڕێگەی پێنادرێت بڕێكی زۆری دۆلار لە بازاڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بكڕێت.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆیەکی نوێی کاتی کوشتنی قاسم سولەیمانی بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

وردەکاریی گیان لە دەستدانی دوو گەنجی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆمار: داوا لە هەموو لایەنەکانی هەرێم دەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دابنیشن و گفتوگۆبکەن

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، تیایدا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share