زیاتر لە 200 دۆنم سووتاوە
ئاگرەكەی پێنجوێن كۆنتڕۆڵكرا

ئەو ئاگرەی ماوەی چەند رۆژێكە دارستان و پوش و پاوانی پێنجوێنی گرتەوە كۆنتڕۆڵكرا، بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ژینگە زیاتر لە 200 دۆنم سوتاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا رووداوێکی ئاگر لە قەزای پێنجوێن روویدا کە سەرچاوەکەی لە سنووری ئێرانەوە سەریهەڵدا و پەڕییەوە سنووری هەرێم و قەزای پێنجوێن و ناحیەی ناڵپارێز.

ئاشكراشیكرد، “هەر لە سەرەتای ئاگرەکەوە کارمەندانمان لە بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و بنکەی ناڵپارێز رووبەڕوی ئاگرەکە بوونەوە لە هەوڵ و کۆششی بەردەوامدا بوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بوونی مین و تەقەمەنی لە سنوورەکەدا ببووە ئاستەنگ لە خێرا کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە”.

دارستان و ژینگە ئەوەشی خستەڕوو، سەرەنجام بە هەماهەنگی و هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی ناڵپارێز، رێکخراوی ملەکەوە و هاوڵاتیانی سنوورەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبكرێت.

سەبارەت بە زەرەر و زیانی ئاگرەکەش ئەوەی خستەڕوو، مەزەندە دەکرێت بە سووتانی زیاتر لە 200 دۆنم پوش و پاوان دارستان و هەروەها سووتانی چەندین باخی هاوڵاتیان.

بابەتی پێشتر

دوو بەلەمی كۆچبەران لە نزیك كەناراوەكانی ئیتاڵیا ژێرئاو كەوتن

بابەتی دواتر

کاروان یاروەیس: هەرێم دەتوانێت پابەندی بڕیاری قەدەغەکردنی تێلیگرام نەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share