دوو كەس بە تۆمەتی راوی نایاسایی دەستگیركران

پۆلیسی دارستان دەستگیركردنی دوو كەس بە تۆمەتی راوی نایاسایی رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەنجامی دەرچوونێکی مەیدانیی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ بۆ چەمی (بێستانسوور)ی سەر بە ناحیەکە، دوو كەس بە تۆمەتی راوکردنی ماسی بەنایاسایی دەستگیركران.

تۆمەتباران خەریکی راوکردنی ماسی بوون بە مۆلیدەی کارەبایی، پۆلیسی دارستان وادەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستگیرا بەسەر یەك مۆلیدەی کارەبایی، 10 مەتر وایەری کارەبا، دوو دارچناری هەشت مەتری و یەک ئۆتۆمبێلی (پیکاب نیسان).

تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و رادەستی دادوەر کرا بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەدژیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە کاری چاکسازیی شەقامەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆش بەردەوامبوون لە کاری چاکسازیی شەقامەکانی شارەکە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو…
Total
0
Share