پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزیکردن دوو کەس دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “بەتۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە مۆلیدەی كارەبایی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئێستا تۆمەتبار (‎ع ، ر ، م) لەدایكبووی 1976 دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

دەشڵێت، لەچالاكییەكی تردا و لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات و بەهاوكاریی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژئاوا و لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كێبڵی كارەبایی دزیبوو، تۆمەتبار (م، س، خ) لەدایكبووی 1992 دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان دەنگەکانی منیان بەرزکردەوە

کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان لەلایەن دەسەڵاتەوە، کاریگەری لەسەر بەرزی دەنگەکانی هەبووە.…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەبارەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی تەواوی دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەربڕی.…
Total
0
Share