کۆمپانیای ئەپڵ: کاتی ماڵئاواییکردنە لە ئایفۆن 8 و X

کۆمپانیای ئەپڵ نیازی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی سیستمی نوێی خۆی iOS 17 ئاشکراکرد و هۆشداریدا کە سیستمەکە لەسەر دوو جۆر مۆبایلی کارناکات.

رۆژنامەی میترۆی بەریتانی لە زاری بەرپرسانی کۆمپانیای ئەپڵ بڵاویکردووەتەوە، “ئەگەر خاوەنی یەکێک لە مۆبایلەکانی ئافۆن 8 و ئایفۆن X یت، ئێستا کاتی دەستبەرداربوونیانە، چونکە پشتگیری سیستمی iOS 17 ناکەن”.

بڕیارە لە ئایندەدا کۆمپانیای ئەپڵ سیستمە نوێیەکە کارا بکات، بەڵام ئەو کەسانەی ئەو دوو جۆرە مۆبایلەیان پێیە ناتوانن لە نوێترین ئەپدەیتی بەرنامە و ئاپەکانی سوودمەند ببن، بەو هۆیەشەوە رووبەڕووی زۆرترین مەترسی بەرنامە مەترسیدارەکان و ڤایرۆسەکان دەبنەوە.

چاوەڕوانندەکرێت سیستمی iOS 17 لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بکەوێتە کار و بەو هۆیەشەوە نرخی مۆبایلە کۆنەکانی ئایفۆن بە شێوەی بەرچاو دادەبەزن.

 

بابەتی پێشتر

جەڵتەی مێشك چییە و باوترین جۆری كامەیە؟

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share