ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیای تێسلا دەکات

ئەمریکا بڕیاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی فەرمیی لەگەڵ کۆمپانیای تێسلا دا بەهۆی شۆفێرە ڕۆبۆتییەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیای تێسلا دەکات سەبارەت سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ساڵی 2014ەوە لە ئەمریکادا فرۆشتوونی، ژمارەیان 765 هەزار ئۆتۆمبێلە.

ئاژانسەکە دەڵێت، لەساڵی 2018دا 11 ڕووداوی هاتوچۆ لەو ئۆتۆمبێلانەی کۆمپانیای تێسلا ڕوویانداوە و هۆکارەکەشی تیژڕەویی ئەو ئۆتۆمبێلانە بووە.

لێکۆڵینەوەکان ئۆتۆمبێلە بەرهەمهێنراوەکانی تێسلا لەجۆرەکانی Y، X، S و 3 دەگرێتەوە و سەرجەمیان لە ساڵەکانی 2014 تا 2021 دروستکراون.

ڕووداوەکانی هاتوچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆمپانیاکە بوونەتەهۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس، کە لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا بوون، ئەو دوو کەسە لە رووداوێکدا لە شاری هۆستنی ویلایەتی تەکساس گیانیان لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەیان بەرهەمی تێسلای ساڵی 2019 بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا ڕوسیا هەڕەشەکانی بۆ جێهێشتنی کەشتییەوانە ئەمریکییەکە بەتەنها لە بۆشایی ئاسمان جێبەجێدەکات؟

دایکی کەشتییەوانی ئەمریکی مارک ڤاندی دەڵێت، بەرپرسانی ڕوسی هەڕەشەی بەجێهێشتنی کوڕەکەیان کردووە لە بۆشایی ئاسمان، لەبەرامبەردا ئیلۆن مەسک…
Total
0
Share