زانیاری لەبارەی خنکانی دوو گەنج لە دەریاچەی دوکاندا

درەنگانی شەوی رابردوو دوو گەنج لەناو دەریاچەی دوکاندا خنکان کە برابوون و بەمەبەستی گەشتیاری سەردانی دوکانیان کردبوو.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو گەنجەی شەوی رابردوو لەناو دەریاچەی دوکاندا خنکان، خەڵکی شاری کەرکوکن، کوردن و بران، بەمەبەستی گەشتیاری هاتبوونە شارۆچکەی دوکان.

رووداوەکە کاتێک روویداوەکە یەکێک لەو دوو برایە چووتە ناو دەریاچەکە بۆ مەلەکردن، بەڵام دوای کەمێک دیارنەماوە، دووەمیشیان بەمەبەستی دۆزینەوەی براکەی چووەتە ناو ئاوەکە و بە هەمانشێوە دیارنەماوە و خنکاوە.

تیمەکانی رزگارکردن توانیویانە لە کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو دوو برایە بدۆزنەوە و گەڕان بەدوای تەرمی براکەی تریشدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبار بە كوشتنی سێ ھاوڵاتییەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا مامۆستایەكی زانكۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك بە چەكی تاپڕ كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، هاوڵاتییەكی تەمەن 20 ساڵ بەچەكی تاپڕ كوژراوە و براكەشی دەستگیركرا. موقەدەم عەلی جەمال قەدوری،…
Total
0
Share