داوادەكرێت هاوڵاتییان سەردانی دەربەندی رانیە نەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین داوا لە هاوڵاتییان دەكات سەردانی دەربەندی رانیە نەكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی راپەڕین دەكەین كە ئەمڕۆ هەینی بەتایبەت و ڕۆژانی تر بەهیچ شێوەیەك روونەكەنە (زێی بچووك – دەربەندی ڕانیە) بەدیاریكراوی نزیك پردی دەربەند بە مەبەستی مەلەكردن و ڕاوە ماسی تا نەبنە ئاستەنگ بۆ تیمەكانی بەرگریی شارستانی كە بەدوای تەرمی هاوڵاتی (محەمەد مستەفا)دا دەگەڕێن.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، داواكەمان هاوكاتە لەگەڵ پاراستنی گیانی هەموو لایەك و هاوكاریكردنی تیمەكانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە.

بابەتی پێشتر

جەبار گۆران: بەجێبەجێكردنی دوو بڕیاری بانكی ناوەندی بەهای 100 دۆلار دەبێت بە 140 هەزار دینار

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share