سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بایەخی زیاتر بە سروشت و سەوزایی شاری سلێمانی دەدرێت و لە ئێستادا هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و رێكخستنەوە ی پاركی ئازادی بەردەوامە.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەڵمەتێ نۆژەنكردنەوە و ڕێكخستنەوە ی پاركی ئازادی بەردەوامە و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بایەخی زیاتر دەدات بە سروشت و سەوزایی شاری سلێمانی هەروەها پارك و باخچەكان جوانتر دەكات.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانمان لە بەرێوەبەرایەتیی باخچەكانی پاركی ئازادی هەڵسان بە هەڵمەتێكی نۆژەنكردنەوە و خاوێنكردنەوە و گرنگی درا بەنۆژەنكردنەوەی شۆستەكان و ڕاكێشانی بۆریی پلاستیك وە ئامادەكردنی بۆ قیركردن و هەڵمەتەكەش بەردەوامدەبێت.