گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ‌ لە دەربەندی رانیە خنكا بەردەوامە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بۆ دووەم رۆژ لەلایەن تیمی غەواسەوە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ‌ لە دەربەندی رانیە خنكا بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ رۆژی دووەم تیمەكـانـی غـەواســی بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ لە دەربەندی ڕانیە خنكا.

هەر لە راگەیەندراوەكەی بەرگریی شـارستانیی ڕاپەڕیــندا هاتووە، چاودێریی تیمەكان دەكرێت هەموو هـەوڵێك دەدرێت بـۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ساڵی داهاتوو دوو تونێل لە دەربەندیخان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، ” كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ساڵی داهاتوو دوو تونێل لە دەربەندیخان…
Total
0
Share