خوێندنگەی گوندێکی پێنجوێن سووتا

دوو ئاگر لە سنووری ناحیەی گەرمك لە قەزای پێنجوێن کەوتنەوە و بەهۆیانەوە خوێندنگەی گوندێک و 80 دۆنم پووش و پاوان سووتان.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ” رۆژی 31ی مانگی رابردوو دوو ئاگر لە سنوری گوندەکانی کانی هەرمێ و تەیمەزی سەر بە ناحیەی گەرمك کەوتنەوە و دوای “هەوڵێکی زۆر” و بە هاوکاری دانیشتووانی هەردوو گوندەکە و تیمی ئاگرکوژێنەوەی قەزای پێنجوێن ئاگرەکان کۆنترۆڵکران.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەبارەی زیانی ئاگرەکان ئاشکرایکرد، “بەهۆی ئاگرەکەوە 80 دۆنم پوش و پاوان و دارستان و چەند باخێکی هاوڵاتییان و هەروەها خوێندنگەی گوندی کانی هەرمێ، سووتاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
Total
0
Share