ڤیدیۆ.. لە شەنگال گرژی لەنێوان لایەنگرانی یەبەشە و سوپای عێراق دروستبوو

ئەمڕۆ لایەنگرانی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال، “یەبەشە” خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لەکاتی گەیشتنی سوپای عێراق بۆ شوێنی خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.

خودێدا چوکێ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی بێدەنگیی هێزە عێراقییەکان بەرامبەر هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپای تورکیا لە شەنگال، گەنجانی شەنگال ناڕەزایەتییان دژی هێزە عێراقییەکان دەربڕی، بەڵام هێزە عێراقییەکان بە گولـلە وەڵامی ناڕەزایەتیی هێزە عێراقییەکانیان دایەوە و بەهۆیەوە تائێستا بەپێی زانیارییەکان ڕۆژنامەنووسێک و گەنجێک بە فیشەکی هێزە عێراقییەکان برینداربوون”.

بەپێی زانیارییەکان دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەریی خۆسەریی شەنگال بڕیاریداوە کارەکانی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق لە شەنگال ڕابگیرێن، بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ئێوارەی ئەمڕۆ حکومەتی عێراق هێزێکی ناردووەتە سنووری شەنگال.

لایەنگرانی یەبەشە بە مۆلۆتۆڤ و بەرد هێرشیانکردووەتەسەر سوپای عێراق، بەڵام سوپای عێراق بە فیشەک ڕووبەڕووی گەنجان بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

تویتەری سەرۆك وەزیران هاككرا و تویتێكیان كرد بە هاوڵاتییان دەڵێت: بیتكوێنتان دەدەینێ

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و عەمار حەکیم كۆبوونە‌وە‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share