ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی بودجە و بەنزین دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبووەنەوەدایە و تاوتوێی پرسەکانی بودجە و بەنزین و کارەبا دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و رێڕەوی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد تاوتوێ دەکات”.

بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەنجومەنی وەزیران لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیدا “بارودۆخی کارەبا و بەنزین لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات”.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا،”پڕۆژەکانی پێدانی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و خەرجکردنی مووچە لە رێگەی هەژماری بانکییەوە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵدەدەین هەمووان بە رێککەوتنەکانەوە پابەندبن تاوەکو گرفت بۆ مووچە دروست نەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا…
Total
0
Share