لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە دەربەندیخان 6 كەس گیانیان لەدەستدا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كەمێك پێش ئێستا لەسەر رێگای چیای بەرانان كە وەكو جێگرەوەی تونێلی دەربەندیخان ماوەی چەند رۆژێكە بەكاردەهێندرێت، رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و بارهەڵگرێكدا روویداوە و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستدا.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای رووداوەكە بارهەڵگرەكە كەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا بە جۆرێك كە تائێستا نەتوانراوە تەرمەكانیان دەربهێندرێن و چاوەڕوانی كرێن دەكرێت بۆ دەرهێنانی تەرمەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەكات

حكومەتی عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم و عێراق دەكات كە كامێراكان…
Total
0
Share