پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

سەرۆكی یەكێتی بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە بەرزدەنرخێنێت و دەشڵێت، ئەركی هەمووانە پێكەوە مافەكانیان بپارێزین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە، هەنگاوێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەرە بۆ زیاتر تیشک خستنەسەر ئەو تاوانانەی دەرحەق بە ئێزدییەکان و کورد بە گشتی ئەنجامدراوە.

هەروەك سوپاسی بێپایان ئاڕاستەی حکومەت و گەلی بەریتانیا دەکات لە بەرامبەر ئەو بڕیارە مێژووییەدا و دەڵێت، “هەوڵەکانیان لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری بەرزدەنرخێنین”.

سەرۆكی یەكێتی دووپاتیشیدەكاتەوە، لەسەر ئاستی کوردستانیش ئەرکی هەمووانە پێکەوە هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە چڕبکەینەوە و مافی کوردانی ئێزدی بپارێزین.

بابەتی پێشتر

ئاوات شێخ جەناب: بەغداد پارە بنێرێت زوو دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەین

بابەتی دواتر

كوڕێك لەژێر هەڕەشەدا كچێكی 11 ساڵان بەرەو دهۆك دەڕفێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەرجەم ئەو بانکانەی مووچەیان تێدا دابەشدەکرێت تیمەکانمان ئامادەییان دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەرجەم بانکەکان کەمووچەی تێدا دابەش دەکرێت تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی  ئامادەییان دەبێت.…
Total
0
Share