ئەنجامدانی جۆرە نەشتەرگەرییەك لە هەرێم قەدەغە دەكرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەنجامدانی نەشتەرگەریی درێژکردنی بەژن و باڵا بەمەبەستی جوانکاری قەدەغە دەكات.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لیژنەیەکی پسپۆڕی راوێژکاریی زانستی پێکهێناوە بۆ دیاریکردنی رێنمایی و بەڵگە زانستییەکانی بەکارهێنانی دەزگای جێگیرکردنی دەرەکی بازنەیی (ئیلیزارۆف Ilizarov) بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ئێسک.

ئەوەشی خستەڕوو، “نابێت هیچ پزیشکێک یان نەخۆشخانەیەک ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجامبدات، تەنها بەمەبەستی چارەسەری کێشە و گرفتی تەندروستی و بەڵگەداری زانستی دەبێت، بۆ درێژکردنی بەژن و باڵا بەمەبەستی جوانکاری قەدەغەیە”.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات هۆشیاربن و خۆیان دووربگرن لە ترسناکیی ئەگەرە ئاڵۆزەکانی ئەم نەشتەرگەرییە.

روونیشیدەكاتەوە، تائێستا هیچ سەنتەرێک یان رێگەپێدانی فەرمی بەم خزمەتگوزارییە نەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی: هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجامبدرێت لێی بەرپرس نین

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند، “بێجگە لە ئاڵوگۆڕی دراو هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا…
Total
0
Share