لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتەوە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لە بەغداد، کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و ئەپیکور بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە کۆبوونەوەکە یەکلاکەرەوەبێت لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، هەرچەندە زۆرینەی ئەو کۆمپانیایانەی کاری دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن لە هەرێمی کوردستاندا رەزامەندییان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە دەرنەبڕیوە.

کۆمپانیاکان چەند داواکارییەکیان لە وەزارەتی نەوتی عێراق هەیە، وەزارەتەکە رەتیکردووەتەوە پێشوەختە پارەیان پێبدات و دەڵێت لەماوەی 30 بۆ60  رۆژدا پارەیان پێدەدرێت.

رۆژی 25ی ئازاری 2023، بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتیی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق، هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە راگیرا.

تاوەکو ئێستا وادەیەکی رەسمی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە دیارینەکراوە، رۆژی 16ی شوباتی 2025، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت کۆتایی مانگی ئازاری 2025 پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان. بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share