روونكردنەوە لەبارەی كڕینی خانوو بۆ بریكاری وەزیری پێشمەرگە دەدرێت

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە روونكردنەوە لەبارەی كڕینی ئەو خانووانە دەدات كە بۆ بریكاری وەزیر كڕدراون و دووپاتیشیدەكاتەوە كە ئۆتۆمبێلێكی پێدراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، چەند نوسراوێکی فەرمیی وەزارەت لە چەند پەیجێکدا بڵاوکراونەتەوە، دەربارەی کڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل بۆ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە.

لەو بارەیەشەوە رایدەگەیەنێت:
1- ئەو دوو خانووەی لە نوسراوەکەدا باسکراون، موڵکی حکومەتن و بە ناوی کەسێکی تایبەتەوە نەکڕدراون.
وەک تەواوی ئەو خانووانەی تر بەکاردەهێنرێن، کە بەرێزان وەزیر و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەئێستادا بەکاریاندەهێنن.

2- بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان کارناکات، تەواوی ئەو فەرمانە وەزاریانەی، کە واژۆی لەسەر کردوون فەرمی و یاسایین.

3- لەمساڵدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کڕدراون لەناویاندا ئۆتۆمبێلێک دراوە بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە.

4- دزەپێکردن و بڵاوکردنەوەی نوسراوە فەرمییەکانی وەزارەت و بڵاوکردنەوەیان لە دەزگاکانی میدیاییدا پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانە و، سەرپێچیکاران لەبەرامبەر یاسادا بەرپرسیار دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە…
Total
0
Share