باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: هیچ بانكێك لە عێراق سزا نەدراوە

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ بانكێكی عێراق سزا نەدراوە و دەشڵێت، “بەردەوام دەبن بۆ رێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە”.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە تویتێكدا دەڵێت، “بەشداریمكرد لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا و بانكی ناوەندیی عێراقیدا”.

ئاشكراشیكرد، بۆ رێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە كاری 14 بانكمان لە عێراق‌ سنوورداركرد‌ و بانكی ناوەندیی عێراقیش هەنگاوی پێویستی ناوە و جگەلەوەش سزای هیچ بانكێكی عێراقی نەداوە.

بابەتی پێشتر

بێگەرد تاڵەبانی: بڕی 500 دۆنم زەویمان بۆ كۆلێژی ئەندازیاریی زانستە كشتوكاڵییەكانی كفری تەرخانكرد

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی بە شەوان شەقامێكی ناو بازاڕ قیرتاو دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share