لە سنووری شارباژێر ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج

ئەمشەو لە سنووری قەزای شارباژێر بە درۆن ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتەوە.

شاهۆ عوسمان قائیمقامی شارباژێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئۆتۆمبێلێک لە سنووری گوندی رەنگێنە بە درۆن کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئێستا نازانین چەند کەس لە رووداوەکە بوونەتە قوربانی و ناشزانین کێن هاوڵاتیی مەدەنین یان نا”.

ئاشکراشیکرد، “تیمەکانمان وا بەڕێوەن بۆ شوێنی رووداوەکە هەم بۆ ئەوەی وردەکاری رووداوەکە بە تەواوی بزانن، هەم بۆ ئەوەی بتوانن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ “هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن”‏

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات، بەپێی ڕوونکردنەوەکە یەکێک لە هۆکارەکان لەناوچوونی…
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: نرخی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بەتاڵکردنەوەی گیرفانی هاوڵاتییە

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “هەموو هاوڵاتییەک شایستەی ژیانێکی شکۆمەندانەیە، نەک نرخی کارەبا و خزمەتگوزاریی لەسەر زیادبکرێت،…
Total
0
Share