رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “کەمێک پێش ئێستا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پیکاب و هیۆندا سەنتافی لە جووتسایدی شەهید سەرکەوت نزیک یاریگای حەمەی کەریم پێکیاندادا بەهۆیەوە لێخوڕی هیۆنداکە و سەرنشینێکی تۆیۆتاکە برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا بە ئاراستەی کتێبخانەی گشتی رۆیشتووە، ئۆتۆمبێلی جۆری هیۆندا لە جووتسایدی کاکەی فەلاحەوە ویستویەتی بە ئاراستەی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بچێت، بەڵام کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و لە نێوانی شەقامەکەوە تێپەڕیوە و لەئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکەی داوە”.

ئاشکراشیکرد، “بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن”.

 

بابەتی پێشتر

خوێندکارانی قۆناغی 12 ئاگادار دەکرێنەوە

بابەتی دواتر

ئاگرێکی گەورە لە کەربەلا کەوتەوە و قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر هۆشدارییدەدات

پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و هۆشداری لەبارەی جەنگێكی جیهانی رانەگەیەندراو دەدات. د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكیدا…
Total
0
Share