10 سەموون كرا بە هەزار دینار

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێنمایی ئاراستەی نانەواخانە و سەموونخانەكان كراوە بۆ دیاریكردنی نرخی نان و سەموون و سەرپشك كراون كە بەپێی كێشیان 6 نان بە هەزار دینار بدەنە هاوڵاتییان یاخود 8ی بە هەزار و دەشڵێت، “لە چەند سەموونخانەیەكیشدا نرخی 10 سەموون كراوە بە هەزار دینار”.

راشیگەیاند، ئەو نانەواخانانەی كە 8 نان بە هەزار دینارە دەبێت كێشی 90 بۆ 100 گرام بێت و 6 نان بە هەزار دینار دەبێت كێشی 130 گرام بێت و لە بەشێك لە سەموونخانەكاندا 10 سەموون كراوە بە هەزار دینار.

ئاشكراشیكرد، هەر نانەواخانە و سەموونخانەیەك پابەندی ئەو رێنماییانە نەبێت كە ئاراستەیان كراوە سزادەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بە كۆمەكی دارایی “فەڵەستینییەكانی 48” لە عەفرین مزگەوت دروستدەكات

توركیا، لەڕێگەی بەخشینەكانی “فەڵەستینییەكانی 48″، لە عەفرین مزگەوت و ناوەندێكی لەبەركردنی قورئان دروستدەكات، ژمارەیەك فەڵەستینیی نیشتەجێی سوریاشی گواستوەتەوە…
Total
0
Share