زانیاریی لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لەنزیک چیای پیرەمەگرون

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ئاگرەی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کەوتووەتەوە چیای پیرەمەگرون نییە لە چیای شێرکوژ کەوتووەتەوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕیی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە چیای شێرکوژ کەوتووەتەوە، لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگرەکە سنووری چیای پیرەمەگرونی نەگرتووەتەوە وەک ئەوەی لە هەندێک میدیا باس دەکرێت، چاوەڕێ دەکەین لە ماوەیەکی کەمدا بتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین”.

باسیلەوەشکرد، “ئەوەی سووتاوە تەنها پووش و پاوەنی ناوچەکەیە”.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان دەدات

بابەتی دواتر

هەولێر.. نرخی بەنزین بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share