كۆشك و سەكۆكانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە تێكدران

بۆ بەرگرتن لە مەترسیی كەوتنەوەی ئاگر، قائیمقامیەتی سلێمانی كۆشك و سەكۆكانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە تێكدەدات

رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بۆ رێگریكردن لە مەترسیی كەوتنەوەی ئاگر و پاراستنی ژینگەكەی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایش و هاتوچۆ و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی و بەشی زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی، هەڵمەتێكی بۆ لابردنی هەموو ئەو كۆشك و شوێنانە كرد كە لە چیای گۆیژە و ئەزمڕ ئاگردەكەنەوە.

وتیشی، “بۆ پاراستنی ئەو درەختانە لە سووتان و لەناوچوون كەتەمەنیان زیاتر لە چل ساڵە لە هەڵمەتەكەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرجەم ئەو كۆشك و سەكۆیانەی كاری گۆشت برژاندن، نێرگەلە دانانە بۆ رێبواران و گەشتیاران و میوانان دادەنێن تێكدراون، هەروەها، دەست بەسەر ئەو ئوتۆمبیلانەدا گیراوە كە دار، خەڵووز و خەڵووزی نێرگەلە بەخەڵك دەفرۆشن.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لەهاوڵاتییان و رێبواران و گەشتیارانی هەردوو چیای گۆیژە و ئەزمڕ دەكات، لەكاتی سەردانكردن و بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش ئاگر مەكەنەوە كە دەبێت بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگر و سووتاندنی دارەختەكان.

بابەتی پێشتر

میقداد شێخ بەهادین: بوونی سەرۆک بافڵ لە بەغداد گـرەنتیـیەکی گەورەیە بۆ زامنکردنی مافە دەستوورییەکان

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەک دیمەشقی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share