لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی ژمارەیەك دوكان لە شێخان سووتێندران

شەوی ڕابردوو بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە ژمارەیەك دوكان لە قەزای شێخان سووتێندران.

پەیامنێرمان لە دهۆک پێیڕاگەیاندین، شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە قەزای شێخان-ی سەر بە پارێزگای دهۆک، لەلایەن ئەندامانی یەكێك لە بنەماڵەكانی كێشەكەوە ئاگر لە چەند دوكانێك بەردرا.

کێشەکە دوای برینداربوونی گەنجێک بەر لە چەند ڕۆژێک دەستیپێكرد، كە بەهۆی كاریگەرییەكەیەوە شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا، لە ئاكامدا کەسوکارەکەی چوونەتەسەر دوکانی ئەو بنەماڵەیەی تۆمەتبارن بە تەقەكردن لە گەنجەكە و ئاگریان تێبەرداون.

پەیامنێرمان وتیشی، دوای ڕووداوەكە و فراوانبوونی شەڕەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە، لە دهۆكیشەوە ژمارەیەك هێزی ئەمنی ڕەوانە كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بوون بە پارتیی كادیرەكانیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی یەکێک لە ئەندامە کۆنەکانیەوە لە کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “ماوەیەکە هەندێک…
Total
0
Share