غەریب ئەحمەد: هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.

راشیگەیاند، ئەو رێكارانەی پێویستبوون بە پاكتاوە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد وەك پێویست هەنگاوی بۆ نەنرابوو ئەوەش وایكرد ناردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆران دوابكەوێت و بەپێی بەدواداچوونەكانمان بەغداد رەزامەندی داوە بە ناردنی شایستەی دارایی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرپرسانی عێراق نیگەرانبوون كە هەرێمی كوردستان وەك پێویست هەنگاوی بۆ خاڵەكانی تایبەت بە یاسای بودجە و رێككەوتنەكان نەناوە و دواجار رەزامەندییان داوە هەفتەی داهاتوو بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ژمارەی ئەو کاندیدانەی بڵاوکردەوە کە لە هەڵبژاردندا دوورخراونەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی ئەو کاندیدانەی بڵاوکردەوە کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخراونەتەوە. جومانە غولای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
زیاتر ببینە

دوای دوو جار هەڵاتنی لە دەست هێزە عێراقییەکان
ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێكی دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی راگەیاند و دەڵێت، دوو جار لە دەست هێزە عێراقییەکان هەڵاتبوو. لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share