کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە دزی لە ماڵێک کردووە، دوای دەستگیرکردنیشی دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە دزی لە ماڵەکەی کراوە، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە لە چەمچەماڵ دەستگیرکرا.

تۆماتبار ناوی (هـ، یـ، ر)ـە لەدایكبووی 1994 لەدوای دەستگیرکردنی دانیناوە بە تاوانەکەیدا، به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادان راگیراوه‌‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share