نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خام لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، پاش سەرنجی وەبەرهێنەران لەسەر پێشبینیی كەمكردنەوەی خستەڕوو لەلایەن گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوتەوە.

هەروەك بەڵێنی هاندانی ئابوری لە چین، دووەم گەورە بەكاربەری نەوت لە جیهاندا، بووە پاڵپشت بۆ بازاڕەكان.

ئەمڕۆ گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت 85 سەنت یان 1.03% بەرزبووەوە و گەیشتە 83.77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هەروەها خامی رۆژئاوای تەكساس-یش بۆ 79.71 دۆلار بەرزبووەوە، بە زیادبوونی 93 سەنت.

دوێنێ نرخی نەوت دابەزی، پاش ئەوەی داتاکان دەریانخست کە کۆگاکانی نەوتی خامی ئەمریکا کەمتر لەوەی پێشبینی دەکرا دابەزینیان بەخۆوە بینی، سەرەڕای بەرزكردنەوەی نرخی سوود لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە.

بەرزبوونەوەكەی نرخی نەوت بۆ چوارەم هەفتەیە لەسەر یەك. پاش ئەگەری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان لەلایەن هەریەك لە روسیا و سعودیە، جگە لە بەڵێنەكانی دەسەڵاتدارانی چین بە پاڵپشتیی دووەم گەورە ئابوری لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

مەرجی بەغداد بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

ئاگر لەناو سەنتەری قەزای ئاكرێ كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share