45 ئێسكەپەیكەر لە دوورگەیەكی یۆنان دۆزرانەوە

دەزگای لوتكە رایدەگەیەنێت، 45 ئێسكەپەیكەر لە دوورگەیەكی یۆنان دۆزراونەتەوە، بەپێی رێكخراوەكە پێدەچێت هی كۆچبەران بێت.

شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 45 ئێسکەپەیکەری مرۆڤ لە ناوچەی دیاکوفت-ی دوورگەی كیسرا لەلایەن پۆلیسی ناوچەکەوە دۆزراونەتەوە.

وتیشی، “ئێسکەکان بە بەلەمێکی سەربازی گواستراونەتەوە بۆ تاقیگەکانی پزیشکی دادوەری لە ئەسینا”.

كیسرا یەکێکە لە دوورگەکانی یۆنان کە لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین رووداوی كۆچبەرانی تیادا روویداوە، بۆیە بەپێی رێكخراوەكە “گومان دەکرێت ئێسکەکان هی ئەو کۆچبەرانە بن کە لەو رووداوانەدا بێسەروشوێن بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم سێ بژاردە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە.…
Total
0
Share