بافڵ جەلال تاڵەبانی: نامانەوێت ژیانی خەڵكەكەمان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ د. لەتیف جەمال رەشید رایگەیاند، هەوڵەكانمان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانمان بەردەوام دەبین و نامانەوێت ژیانی خەڵكەكەمان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عێراق و لە دیدارێکدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دوایین رووداو و گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد و رایگەیاند، “یەكێتی هێزێكی بەرپرسیارە بەرامبەر ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵك، بۆیە لە هەوڵەكانمان لەپێناو بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانمان بەردەوام دەبین و نامانەوێت ژیانی خەڵكەكەمان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت”.

بابەتی پێشتر

خێزانی مباپێ بۆ هیلال: ئێمە پەسەندمان کرد

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ خانەنشینان

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵی خانەنشینانی سەربازی بەردەوامە و بەپێی ئەو پارەیەی…
Total
0
Share