ئەگەر پشیلەت هەیە ئاگاداربە.. ئەنفلوەنزای باڵندە گواستراوەتەوە و مەترسییە بۆ سەر مرۆڤیش

دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور ژمارەیەکی زۆر پشیلەیان لە سیئۆلی پایتەخت خستە ژێر کەرەنتینەوە، دوای ئەوەی دەرکەوت دوو پشیلە تووشی ڤایرۆسی جۆری (H.5.N.1) ئەنفلوەنزای باڵندە بوون.

وەزارەتی کشتوکاڵی کۆریای باشوور رایگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلوەنزای باڵندە لە پشیلەدا تۆمارکراوە کە مەترسیین بۆ بڵاوبوونەوەی لەناو خەڵکدا.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، کە ئەمە یەکەمجارە لە ساڵی 2016ەوە ئەنفلوەنزای باڵندە لە پشیلەدا دەستنیشان بکرێت.

ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، ئەو دوو پشیلەیە کە پشکنینی ئەنفلوەنزای باڵندەیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ بووە، لەنێو 38 پشیلەدا بوون کە بەم دواییە لە پەناگەیەکدا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریكا گومان لەسەر چۆنێتیی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ووهان دێنێتەوە بەرباس

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا، دووبارە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی ووهان-ی چینەوە دێنێتەوە بەرباس، ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیارییە…
Total
0
Share