لەبارەی فۆرمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوورەوە ئاگادارییەک بڵاودەکرێتەوە

فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لەبارەی پرکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنەوە ئەوکەسانە ئاگادەردەکاتەوە کە فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە و داوادەکات بیگەڕێننەوە بارەگای فەرماندەیی.

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان تەواو کردووە، ئەمڕۆ 26/7/2023 دەتوانن بیگەڕێننەوە فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە کانی قرژاڵە لە شوێنی وەرگرتنی فۆڕم.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە پاسەوانی سنوور رایگەیاندووە، کە دامەزراندن لە یەکە و فەرماندەییەکانیان دەستپێدەکات، دواتر بە ئۆنلاین هەزاران کەس فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردەوە.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەمجار کارەبای ناسا بڕا

بابەتی دواتر

سبەینێ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share