بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانی یەکێتی بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی یەکجارەکی بەردەوام دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، سیاسەت و ستراتیژی نەگۆڕی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێکی یەکجارەکی کە تێیدا مافەکانی گەلی کورد پارێزراوبێت بەردەوام دەبێت.

لە چێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ  سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان دووپاتکرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسیی عیراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پابەندبوون بە هاوبەشیی راستەقینە تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “سیاسەت و ستراتیژی نەگۆڕی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێکی یەکجارەکی کە تێیدا مافەکانی گەلی کورد پارێزراوبێت بەردەوام دەبێت، هەموو هەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: مووچەی مانگی شەش بنێردرێت 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغداد دەنێرێت

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، مووچە كاری لە پێشینەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بووە، بەو…
Total
0
Share