ئاگرێك لە نزیك دارستانی قەڵادزێ كۆنتڕۆڵكرا

بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە نزیك دارستانی قەڵادزێ كەوتەوە و بە هەوڵی تیمە جیاجیاكان توانرا كۆنتڕۆڵبكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 02:30 خولەكی ئەمڕۆ بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێک لەنزیک كارگەی غازی قەلادزێ و پشتی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزی كەوتەوە کە بەهۆی بایەکی بەهێزەوە پەرەیسەند و نزیک بووەوە لە دارستان.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئاگرەكەوە هەندێك داری تەمەن 15 ساڵ زیانیان بەركەوت و هەڵپڕوكان.

تیمەكانی دارستان و پاوانی پشدەر بەهاوكاری تیمی ئاگركوژێنەوەی قەڵادزێ توانییان لەماوەیەكی كورتدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، وەك ئەوەی دارستان و پاوانی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی تێچووی گەڕانەوەی تەرمی كۆچبەرێك لەئەستۆ دەگرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ دۆستەکانمان دەتوانین وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ئاراستە بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی چەمچەماڵ: دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە

هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share