ئاوات شێخ جەناب: دۆخێکی خراپی دارایی لە هەرێم دروستبووە

ئاوات شێخ جەناب

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، هیچ داهاتێکی نەوتیان لەبەردەستدا نەماوە و دۆخێکی دارایی خراپ لە هەرێم دروستبووە.

ئاوات شێخ جەناب لە سەردانێکیدا بۆ لای مانگرتووانی قەزای کفری رایگەیاند، “ناتوانین لە داهاتی ناوخۆ مووچە دابین بکەین لە مانگەکانی رابردوودا 720 ملیار دینار داهاتی نەوتمان بۆ دەهات کە دەیکردە نزیکەی 80%ی مووچە، ئەوەی دیکەی لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرا، بەڵام ئێستا داهاتی نەوتمان نەماوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی یاسای بودجە دەبێت 50%ی داهاتی ناوخۆ وەربگرینەوە بۆ ئەو بابەتەش لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر خەتین بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو پرسانە بکەین”.

 

باسیلەوەشکرد، “ئومێدەوارین بودجەی عێراق مایەی خۆشبەختی بێت بۆ خەڵك، ئێمە بێ ئاگانین لە مەسەلەی بودجە، بەڵام ئەوەی کە هەیە پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەیە و دوایین شت دێتە وەزارەتی دارایی هەرێم”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیی سلێمانی سەرباری پشووی فەرمی بەردەوامن لەهەڵمەتی كۆكردنەوە پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان.…
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی لە بارەی هەژماری بانکییەوە چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە

سەبارەت بە هەژماری بانکی، پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە لە کاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان چەند رێنماییەکی تایبەت جێبەجێبکەن…
Total
0
Share