بەرزبوونەوەی پلەی گەرما 17 وێستگەی کارەبای لە بەسرە لەکارخست

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا 17 وێستگەی کارەبا لە پارێزگای بەسرە لەکارکەوتن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە پارێزگای بەسرە خواستێکی لەرادەبەدەری لەسەر کارەبا دروستکردووە بەو هۆیەوە 17 وێستگەی کارەبا شەتدوانیان کردووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە شەپۆلێکی گەرما عێراقی گرتووەتەوە و لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشووری عێراق گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییەکانی عێراق: کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت جێبەجێی بکەن

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق داویەتی هەرێمی…
Total
0
Share